۱۳۸۸ اسفند ۲, یکشنبه

ثشتيوانى لةشيرين عةلةم هولو/ حمایت "کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کورد" از شیرین علم هولو


پشتیوانی‌ له‌شیرین عه‌له‌م هولو


"كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگریكردن له‌زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نیی‌ كورد" پشتیوانی‌ له‌ كه‌مپه‌ینی‌ "ژیان مافی‌ هه‌موو مرۆڤێكه‌" ده‌كات.


كه‌مپه‌ینی‌ ژیان مافی‌ هه‌موو مرۆڤێكه‌، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر خاتوو شیرین عه‌له‌م هولودا له‌كۆتایی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ (سه‌ره‌تای رێبه‌ندان) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكوانی‌ مافی‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بووه‌‌و داوای‌ پشتیوانیی‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌ له‌ رێكخراو و ده‌زگاكانی‌ داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ده‌كات، كه‌ هه‌وڵ بده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر شیرین عه‌له‌م هولودا، ئێمه‌ش وه‌ك كه‌مپینی‌ به‌رگریكردن له‌زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نیی‌ كورد، له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر زیندانی‌ سیاسی‌ كورد شیرین عه‌له‌م هولودا رایده‌گه‌یه‌نین:


له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دوایدا ئێران‌و به‌تایبه‌تی‌ كوردستان به‌قۆناغێكی‌ مێژوویی‌ گرنگدا تێده‌په‌ڕێت، هۆشیاری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كه‌ سیاسه‌ته‌ كلاسیكییه‌كانی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێرانی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ ره‌وای‌ گه‌لی‌ كوردستان مایه‌پوچ بووه‌، له‌مڕۆدا ده‌یان رۆڵه‌ی‌ كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان لێبوردانه‌‌و خۆ نه‌ویستانه‌ گیانبازی‌ له‌پێناو ئازادیی‌ گه‌لی‌ كوردستاندا ده‌كه‌ن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ كاتێك ده‌وڵه‌تی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ خۆی‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هۆشیارییه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردا راناگرێت، وه‌ك پیشه‌ی‌ هه‌موو ملهوڕه‌كان په‌نای‌ بردووه‌ته‌ به‌ر بڕینه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر رۆڵه‌ هه‌ڵسوڕاوه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورددا.


ئێستاش كچه‌ تێكۆشه‌ری‌ كورد شیرین عه‌له‌م هولو كه‌ به‌ ئه‌ندامبوون له‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان (په‌ژاك)دا تۆمه‌تبار كراوه‌، له‌لایه‌ن لقی‌ پانزه‌ی‌ دادگای‌ شۆڕشی‌ ئیسلامی‌ له‌تاران سزای له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا بڕاوه‌. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌ پێی‌ ئه‌و نووسراوانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن شیرینه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ به‌ روونی‌ دیاره‌، جگه‌ له‌ئه‌شكه‌نجه‌و پێشێلكردنی‌ هه‌موو مافه‌كانی‌ گیراوێكی‌ سیاسی‌ هیچ ریگایه‌كی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌كانه‌وه‌ نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر. ته‌نانه‌ت ریگایان نه‌داوه‌ پارێزه‌ری‌ هه‌بێت‌و به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ (كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگریكردن له‌زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نیی‌ كورد)، لێكۆڵه‌ره‌وكان زۆر خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ی‌ كه‌ خانمێكی‌ سه‌ر به‌ په‌ژاكیان ده‌ستگیر كردووه‌‌و چه‌نده‌ها جار ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندووه‌‌و به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌شكه‌نجه‌یان كردوه‌.


خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو به‌خۆڕاگری‌‌و مانگرتنێكی‌ بێوێنه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی‌ ده‌داته‌وه‌، له‌ماوه‌ی‌ بیست‌و پێنج رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ له‌ باره‌گای‌ ناوه‌ندیی‌ ئیتڵاعاتی‌ سوپای‌ پاسدارندا بیست‌و دوو رۆژ له‌مانگرتندا بووه‌‌و سه‌رباری‌ هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامی‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان‌و ئه‌شكه‌نجه‌ به‌رده‌وامه‌ جه‌سته‌ی‌ و ده‌روونیه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ مانگرتنه‌كه‌ی‌ پێ‌ بشكێنن، ئه‌وه‌ له‌ جۆری‌ خۆیدا نمونه‌ی‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێی‌ خۆڕاگری‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌.


ئێمه‌ وه‌ك كه‌مپینی‌ به‌رگریكردن له‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نیی‌ كورد بۆ رای‌ گشتیی‌ راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ خوازیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌‌و ئازادیی‌ بێئه‌ملاو ئه‌ولای‌ خاتوو (شیرین عه‌له‌م هولو) ین، چونكه‌ به‌پێی‌ لێداونه‌كانی‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ شیرین عه‌له‌م هولو، به‌ هیچ جۆرێك چاوه‌ڕوانی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانیان نه‌كردووه‌‌و هه‌ر به‌پێی‌ یاساكانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ قورسترین سزا بۆ شیرین دوور خستنه‌وه‌یه‌ (تبعید). هه‌روه‌ها خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو به‌جل‌وبه‌رگی‌ مه‌ده‌نیه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌‌و به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ كه‌مپه‌ینی‌ به‌رگریكردن له‌زیندانیانی‌ سیاسیی‌‌و مه‌ده‌نی‌ كورد، تاكو ئێستا به‌پێی‌ یاسا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه‌دا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ده‌رمانیدا توانیویانه‌ هه‌ندێك زانیاری‌ له‌و زیندانییه‌ كورده‌ به‌ده‌ست بهێنن، كه‌ ئه‌وه‌ش گرتنه‌ به‌ری‌ رێبازێكی‌ نایاسایه‌‌و له‌رووی‌ یاسایه‌وه‌ نابێت له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیار له‌سه‌ر داوای‌ ئه‌وه‌ لێكۆڵه‌ره‌وانه‌ بدرێت، كه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاسایان پێشێلكرددووه‌.


ئێمه‌ وه‌ك كه‌مپینی‌ به‌رگریكردن له‌زیندانییه‌ سیاسی‌‌و مه‌ده‌نیه‌كانی‌ كورد، ئه‌مجاره‌ش پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ خۆمان بۆ ژنه‌ تێكۆشه‌ری‌ كورد خاتوو شیرین عه‌له‌م هولو راده‌گه‌یه‌نین. خوازیاری‌ ئازادیی‌ هرچی‌ زوتری‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌یه‌ن.


حمایت "کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کورد" از شیرین علم هولو


"کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کورد" حمایت خود را از "کمپین حیات حق همه انسانهاست" اعلام میکند.


کمپین حیات حق همه انسانهاست برای لغو حکم اعدام خانم شیرین علم هولو میباشد، که در تاریخ ۲۸ آذر ماه در شعبه ۱۵ دادگاه انقلاب حکم اعدام برای ایشان صادر شده است. کمپین از طرف جمعی از فعالین حقوق بشر در اوایل بهمن ماه برای لغو حکم اعدام خانم علم هولو شروع به کار نموده است. کمپین خواستار حمایت همه جانبه نهادها و سازمان های مدافع حقوق بشر در جهت لغو حکم اعدام شیرین علم هولو است. ما (کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کورد) هم به نوبه خود حمایتمان را برای لغو حکم اعدام و آزادی زندانی سیاسی کورد خانم شیرین علم هولو را اعلام میکنیم.


در این چند سال اخیر ایران و به خصوص کردستان در حال گذر مرحله ای مهم و تاریخی میباشد. آگاهی رو به افزون مردم کردستان برای به دست آوردن حقوقشان به مرحله ای رسیده است که سیاستهای کلاسیکی جمهوری اسلامی ایران برای رویاروی خواسته ها و حقوق مردم کردستان ابطال شده است. امروزه خیل عظیمی از فرزندان کردستان با فداکاری و جانبازی در راه آزادی خلق کردستان مبارزه میکنند. از این منظر جمهوری اسلامی ایران در برابر این آگاهی ملی خلق کرد در تنگنا قرار گرفته است و همانند عادت همه دیکتاتورهای دیگر و برای سدکردن خواستهای مردم کردستان دست به دامن حکم اعدام و اجرای آن برای فعالین کردستان شده است.


در این مقطع خاص تاریخی دختر مبارز کرد خانم شیرین علم هولو که به عضویت در حزب حیات آزاد کردستان (پژاک) متهم شده است از طرف شعبه ۱۵ دادگاه انقلاب اسلامى تهران و همچنین به اتهام محاربه حکم اعدام برایش صادر شده است. این در حالی است که طبق نوشته های که از طرف خانم علم هولو انتشار پیدا کرده اند به غیر از شکنجه و زیر پا نهادن تمام حقوق یک زندانی سیاسی از طرف بازجویان اقدامی دیگر صورت نگرفته است. حتی به خانم علم هولو اجاز نداده اند که برای دفاع از خود وکیل بگیرد. همچنین طبق اطلاعاتی که به دست کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کورد رسیده است بازجویان بارها خوشحالی خود را از اینک خانمی عضو پژاک را دستگیر کرده اند به خانم علم هولو ابلاغ کرده اند و مرتباٌ اقدام به شکنجه وی نموده اند.


خانم علم هولو با مقاومت و اعتصاب کم نظیرش جوابی راسخ به شکنجه ها و زیر پا نهادن تمام قوانین زندان داده است. در مدت 25 روز بازداشت در مقر مرکزی اطلاعات سپاه پاسدارن 22 روز در اعتصاب بوده است. با وجود تلاش مداوم بازجوها و شکنجه های روانی و فیزیکی نتوانستده اند اعتصابش را بشکنند، که آن هم در نوع خود نشان از صفحه ای جدید مقاومت مردم در شرق کردستان میباشد.


ما به عنوان کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کرد برای افکار عمومی اعلام میکنیم: که خواهان لغو اعدام و آزادی بدون قیدو شرط خانم شیرین علم هولو هستیم. بنا به گفته های وکیل خانم علم هولو ایشان هرگز انتظار حکم اعدام را نمیکردند و بر طبق ادعاها و خود قوانین جمهوری اسلامی سنگین ترین حکم برای شیرین نفی بلد (تبعید) میباشد. همچنین طبق آگاهیهای کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کرد، خانم علم هولو در پوشش مدنی دستگیر شده است و تا به حال هیچ مدرکی بر عیله ایشان به اثبات نرسیده است و شکنجه گران با شیوه های درمانی و شیمیای یا به قول خودشان تزریق آمپول حرف در آوردن چند گفته ای را به دست آورده اند که ارزش قانونی ندارند، زیرا از شیوه های غیره قانونی استفاده کرده اند و تمان قوانین حقوقی را زیر پا نهاده اند. نمیبایست دادگاه حکم را بر طبق گفته بازجویان صادر میکرد.


ما به عنوان کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کرد بار دیگر حمایت همه جانبه خودما را از زن مبارز کرد خانم شیرین علم هولو اعلام میکنیم و خواستار آزادی هر چه زودتر ایشان میباشیم.


امضا


کمپین دفاع از زندانیان سیاسی و مدنی کورد



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر